یانەکانى چوارگۆشەی زێڕین دەرکەوتن
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، یارییەکانی پاڵاوتنی کۆتایی خولی یانەکانی عێراق بۆ تۆپی بالەی خانمان لە شارى دهۆک کۆتاییان هات.
یانەی سەنحاریب، پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو، توانی بلیتی سەرکەوتن وەک پێشەنگی کۆمەڵەکەی بەدەستبهێنێت، دوای ئەوەی بە ئەنجامی سێ گێمی بێبەرامبەر لە یانەی "سیاحە"ی بردەوە. لە بەرامبەردا، یانەی ئەکادی عەنکاوە، خاوەنی پلەی دووەمی وەرزی ڕابردوو، بە هەمان ئەنجام لە یانەی ڕواندزی بردەوە و گەیشتە هەمان قۆناغ.
یانەى ئافرۆدێتى شارى سلێمانیش سەرکەوتوو بوو لە یەکلاکردنەوەی بلیتی سەرکەوتن، دوای ئەوەی بە سێ گێمی خاوێن لە یانەی "زەعفەرانییە"ی بردەوە، بەمەش پلەی دووەمی کۆمەڵەکەی لە دوای ئەکادەوە گرت.
دواین بلیتی سەرکەوتنش بووە پشکی یانەی قەرەقووش، کە سەرڕای دۆڕانی بەرانبەر بە "مەسافی شەمال" بە ئەنجامی سێ گێم بەرانبەر بە دوو گێم، توانی سەرکەوتن بۆ چوارگۆشەی زێڕین مسۆگەر بکات.

1 کاتژمێر پێش ئێستا