کابینەی نۆیەمی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە تەرخانکردنی بودجە بۆ پرۆژەکان جیاوازیی لەنێوان پارێزگاکاندا کردووە

کەناڵ8 11/07/2026
پڕۆژەى پردى توەقووت لە پارێزگاى هەڵەبجە کە بە تەواونەکراوى جێهێڵدراوە
پڕۆژەى پردى توەقووت لە پارێزگاى هەڵەبجە کە بە تەواونەکراوى جێهێڵدراوە

وردەکاریی پڕۆژەکانی کابینەی نۆیەم لە کەرتی ڕێگاوبان

فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەبارەی پڕۆژەکانی کابینەی نۆیەم بە بۆنەی حەوتەمین ساڵیادی دەستبەکاربوونییەوە ڕایگەیاند، کۆی پڕۆژەکان و بودجەی تەرخانکراویان بۆ ڕێگاوبانی دەرەوەی شارەکان بڵاوکردووەتەوە؛ هەرچەندە لە ماوەی ڕێگاکان جیاوازی لە نێوان هەولێر و دهۆک لەگەڵ سلێمانی و هەڵەبجە کراوە، هەروەها زۆربەی پڕۆژەکانی سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانی لەگەڵ هەڵەبجە بەهۆی نەبوونی بودجەی پێویستەوە تەواو نەبوون یان وەستاون، لەکاتێکدا بە پێچەوانەوە لە هەولێر و دهۆک پڕۆژەکان بودجەیان بۆ دابین دەکرێت.

ئامارە گشتییەکانی پڕۆژە و بودجەی تەرخانکراو

1,271 پڕۆژە و 5,940 کیلۆمەتر ڕێگا و تەرخانکردنی 5.322 تریلیۆن دینار

درێژایی ڕێگاکانی سنووری هەولێر و دهۆک

هەولێر و دهۆک و زاخۆ و سۆران: 3,892 کیلۆمەتر ڕێگا

ئاستی جێبەجێکردنی ڕێگاکان لە سلێمانی و هەڵەبجە

سلێمانى و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین: 2,050 کیلۆمەتر ڕێگا

بەراوردی جیاوازیی درێژایی ڕێگاکان لە نێوان ناوچەکاندا

جیاوازی : 1,842 کیلۆمەتر ڕێگا

بودجەی پڕۆژەکان

پشکی بودجەی هەولێر و دهۆک و زاخۆ و سۆران: 3,185 تریلیۆن دینار

تەرخانکراوە داراییەکان بۆ سنووری سلێمانی و دەوروبەری

پشکی بودجەیسلێمانى و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین: 1,863 تریلیۆن دینار

کۆی جیاوازیی بودجەی تەرخانکراو لە نێوان ناوچەکان

جیاوازی لە بودجەی تەرخانکراودا: 1,322 تریلیۆن دینار

کەناڵ8

11/07/2026