لێگۆ پێنج دەستەی نوێی پۆکیمۆنی ڕاگەیاند
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
لە دەستپێشخەرییەکی نوێدا و بەمەبەستی فراوانکردنی جۆر و دەستە جیاوازەکانی پۆکیمۆن، کۆمپانیای لێگۆ چەند پارچەیەکی نوێی بۆ کڕیاران بەردەست خست.
"دەگمەنن"
ئەم پێنج دەستە نوێیەی لێگۆ، کە گوزارشت لە کارەکتەرە جیاوازەکانی پۆکیمۆن دەکەن، لەلای کڕیار و ئارەزوومەندانی لێگۆ، بە دەستەی ناوازە و دەگمەن وەسف دەکرێن.

دەستەکان چی لەخۆدەگرن؟
دەستەکان، کارەکتەرەکانی وەکو ئارکاناین، رەیکوازا، ڕێد، پیکنیکەر، پرۆفیسۆر ئەوک، ئیڤی و پیکاچو لەخۆدەگرێت.
هاوتای ئەم کارەکتەرانە، لێگۆ پارچەی تایبەت بە دروستکردنی تاقیگە، کەشتی، تۆپ و کەشوهەوای تایبەت بە پۆکیمۆن تەرخان دەکات و بەنزیکەی دوو هەزار و 500 پارچەن.

حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا