موراکامی: ژیریی دەستکرد هەڕەشە نییە بۆسەر ئەدەبی ڕاستەقینە
لە لێدوانێکی نوێیدا، هاروکی موراکامی، گەورە نووسەری ژاپۆن و جیهان، جەختی لە لاوازیی ژیریی دەستکرد کردەوە لە دروستکردنی مەترسییەکی گەورە و ڕاستەوخۆ، لەسەر ئەدەبێک کە ڕاستەقینە و ڕەسەنە.
"جیاوازییەکی ڕیشەیی هەیە"
بە گوتەی موراکامی، ئەدەبی ڕاستەقینە، لەسەر بنەمای داهێنەریی و گێڕانەوەی مرۆڤ پێکدێت، جیاوازییەکی ڕیشەیی هەیە لەنێوان شێوازەکانی مرۆڤ و ژیریی دەستکرد لە نووسینەوەی چیرۆکدا.

ئەرکەکە داهێنانی شتی نوێیە
موراکامی 77 ساڵ، جەخت لەوە دەکاتەوە، "ئەرکی نووسەر ئەوەیە شتێکی نوێ بهێنێتە بوو" ئەمەش جیاوازییە ڕیشەییەکەیەتی لەگەڵ ژیریی دەستکرد کە تەنیا کۆکردنەوە و لکاندنی دەقێکی نوێی دووبارەیە.
سەلمان ڕوشدیش هاوڕایە
لە ڕۆژانی ڕابردووشدا، سەلمان ڕوشدی ڕۆماننووس، جەختی لە لاوازیی ژیریی دەستکرد کردەوە لە گێڕانەوەی چیرۆکدا و زۆربەی نووسەرانی جیهان ئێستا هاوڕان کە ژیریی دەستکرد مەترسی ڕاستەقینە نییە بۆسەر ئەدەب.

2 کاتژمێر پێش ئێستا