تیلی نۆروود هەرای ناوەتەوە
دروستکەرانی تیلی نۆروود، خانمە ئەکتەری دروستکراو بە ژیریی دەستکرد، ئامادەکاریی دەکەن بۆ بەرهەمهێنانی فیلمێکی درێژی سینەمایی، کە تیایدا ئەم خانمە ئەکتەرە دروستکراوە، وەکو ئەکتەری سەرەکی ڕۆڵدەگێڕێت.
پار دروستیانکرد
ساڵی پار لە پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراودا، کۆمپانیای Particle 6ی بەریتانی، دروستکردنی یەکەم خانمە ئەکتەری دروستکراو بە ژیریی دەستکردیان ڕاگەیاند بە ناوی تیلی نۆروود، ئەمە ڕەخنە و توڕەییەکی زۆری بەرهەمهێنەر و ئەکتەرانی جیهانی لێ کەوتەوە.

فیلمێکی درێژ دەبێت
ئێستا و بۆ جارێکی دیکە، تیلی نۆروود هەرای ناوەتەوە و سەرپەرشتیارانی کۆمپانیا بەریتانییەکە، دەیانەوێت فیلمێکی درێژی سینەمایی بەرهەمبهێنن، کە تەواوی ڕووداوەکانی لەسەر بنەمای نواندن و ئاکارەکانی تیلی نۆروود بەرەوپێش دەچن.

لەبارەی دارک وێب دەبێت
بەگوێرەی زانیارییەکان، فیلمەکە بە ناونیشانی "Misaligned" بەرهەمدەهێنرێت و لە ئاستی ناوەڕۆکدا لەبارەی گەشەسەندنی ڕۆبۆتەکان و دارک وێب دەبێت.
2 کاتژمێر پێش ئێستا