خەڵاتی هونەریی فریدا کاهلو ڕاگەیێنرا
لە پێشهاتێکی نوێی هونەرییدا و بەمەبەستی پاڵپشتیکردن لە هونەرمەندان، خەڵاتێکی نوێی هونەریی بە ناوی خەڵاتی فریدا کاهلو ڕاگەیێنرا.
بۆ هاوکاریکردنی هونەرمەندانە
دامەزراوەی کاهلو بۆ پاراستنی میراتی فریدا کاهلو خانمە ئەکتەری کۆچکردووی مەکسیک و جیهان، خەڵاتی هونەریی کاهلویان ڕاگەیاند، کە ئامانج لێی، هاوکاریکردن و پاڵپشتیکردنی هونەرمەندە گەنجەکانی مەکسیکە.

لە خولی یەکەمدا کێن ئەوانەی دەتوانن بەشدار بن؟
بەگوێرەی ناوەڕۆکی ڕاگەیێنراوی خەڵاتەکە، لە یەکەم خولدا، کێبڕکێکە بۆ ئەو هونەرمەندانە ئەنجامدەدرێت، کە کار لەسەر هونەری دوو ڕەهەندیی دەکەن و خەڵاتی یەکەم دەدەن بە باشترین هونەرمەندی ئەم ژانرایە.
هاوتای دەستنیشانکردنی ناوی براوە و ستایشکردنی لە ئاستی مەکسیک، بڕی 50 هەزار دۆلاریشی پێ دەدرێت بۆ برەودان بە کارە هونەرییەکانی و بەرەوپێشچوون لە بوارەکەیدا.
3 کاتژمێر پێش ئێستا