ڕێنماییەکانی دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریی فتق

سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی پرۆسەی ئەنجامدانی نەشتەرگەری
وێنەی پرۆسەی ئەنجامدانی نەشتەرگەری

بۆ ئەوەی برینی نەشتەرگەریی فتق بە خێرایی چاک بێتەوە و فتقەکە دووبارە نەگەڕێتەوە، پێویستە چارەخوازەکە لە دوای نەشتەرگەریی فتقەکەی پابەندی ئەم چەند خاڵە بێت:

بەرزنەکردنەوەی قورسایی

پێویستە چارەخوازەکە بۆ ماوەی چوار بۆ شەش هەفتە دوور بکەوێتەوە لە بەرزکردنەوە یان پاڵنانی هەر شتێکی قورس بۆ ئەوەی فشار نەکەوێتە سەر دیواری سکی.

بەستنی پشتێنی سک

پێویستە چارەخوازکە بەپێی ڕێنمایی پزیشکەکەی پشتێنی تایبەت ببەستێت، چونکە فشار کەم دەکاتەوە، ئازاری کاتی کۆکە و ڕۆیشتن ناهێڵێت، ڕێگری لە ئاوسان و کۆبوونەوەی شلە دەکات لە ناو برینەکە.

ڕێگری لە قەبزی

پێویستە چارەخوازەکە ئاو زۆر بخواتەوە و خۆراکی ڕیشاڵداری وەک سەوزە و میوە بخوات، چونکە فشارکردن لە توالێتدا مەترسیی بۆ سەر تەقەڵەکانی نەشتەرگەرییەکە دروست دەکات.

پشتگیریی برینەکە لە کاتی کۆکەدا

کاتێک چارەخوازەکە دەکۆکێت یان دەپژمێت، سەرینێک بخاتە سەر شوێنی نەشتەرگەرییەکە و بە دەست کەمێک فشاری بخاتەسەر بۆ کەمکردنەوەی ئازار.

پاکڕاگرتنی برینەکە

 شوێنی برینەکە بە وشکی، پاکی و داپۆشراوی بهێڵرێتەوە.

د.دالیا تاریق

پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی

سەروەر سالار

2 کاتژمێر پێش ئێستا