هەڵکۆڵینی خێرا لە پێگەی شوێنەواریی شێخ ئەحمەد ئەنجامدەدرێت
لە دەستپێشخەرییەکی نوێ و خێرادا، دەستەیەک لە شارەزایانی بواری شوێنەوار، سەرقاڵی هەڵکۆڵینن لە پێگەی شوێنەواریی شێخ ئەحمەد.

پێگەکە نزیکە لە جوودسایدی هەولێر - کۆیە
لە ڕاگەیێنراوێکی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری هەرێمی کوردستان، ئاشکرا کراوە، کاری هەڵکۆڵینی خێرا لە پێگەی شوێنەواریی شێخ ئەحمەد، لەسەر جوودسایدی هەولێر – کۆیە دەستیپێکردووە.

مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانییەکان و سەرەتای ئیسلام
مێژووی ئەم پێگە شوێنەوارییە، دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانییەکان و سەرەتای هاتنی ئیسلام، بەشێک لەو گڵینانەی لە هەڵکۆڵینە خێراکەدا دۆزراونەتەوە، مۆری سەردەمی ساسانییان لەسەرە و نەخشەکانیان لە خاچی چوار-لا یەکسان و وێنەی ئاژەڵی وەکو ئاسک لەخۆدەگرن.
هاوتای ئەم گڵینانە، چەند پارچەیەک شووشە و ئاسنی بەکارهاتووش لە پێگەکەدا دۆزراونەتەوە.

1 کاتژمێر پێش ئێستا