شانۆییەکی نوێ لە دەرهێنانی شوان کەریم نمایش دەکرێت
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
لە دەستپێشخەرییەکی نوێدا، شوان کەریم، نووسەر و دەرهێنەری دیاری بواری شانۆ، نوێترین شانۆیی خۆی پێشکەش دەکات.
تەنز و ڕەخنەیە
شانۆییە نوێیەکەی شوان کەریم، بە ناونیشانی "شانۆیی پیانۆ"، لە ئاستی ناوەڕۆکدا، لەبارەی ڕەخنە و تەنزە لە کۆمەڵگە و لە هەناویدا چیرۆکێکی موزیکی، کۆمیدی و کۆمەڵایەتی لەخۆدەگرێت.
لەم بەرهەمە نوێیەدا، شوان کەریم دەستەیەک لە شانۆکارە ناسراوەکانی کۆکردووەتەوە و بە نمایشێکی فرەڕەنگەوە دەگەڕێتەوە بۆ تەختەی نمایش.
کەی نمایش دەستپێدەکات؟
ئەم شانۆییە لە نووسین و دەرهێنانی خودی شوان کەریمە، بڕیارە ڕێکەوتی 15ی تەمموز، کاتژمێر شەش و نیوی ئێوارە، لە هۆڵی بناغەی کارگەی کولتوور، یەکەم نمایشی ئەنجامبدرێت و ڕۆژانی دواتریش نمایش بەردەوام دەبێت.

حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا