فریدا کاهلو لە دیارترین خانمە شێوەکارەکانی مەکسیک و جیهانە

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

فریدا کاهلو یەکێکە لە دیارترین ئایکۆنە هونەرییەکانی مەکسیک، 47 ساڵ ژیاوە، ڕێکەوتی شەشی تەمموزی 1907 لە مەکسیک لەدایکبووە، لە دیارترین خانمە شێوەکارەکانی مێژووە.

ئارەزووی ڕیاڵیزمی جادوویی کردووە

هونەری کاهلو، بە هونەری سوریالی، پۆرترەیتی سیمبولی، ئازار، ناسنامەی مێینە و کولتووری مەکسیکی ناسراوە، پەیڕەوی ڕیاڵیزمی جادوویی و فۆلکلۆری مەکسیکیی کردووە.

لە دیارترین گوتەکانی: من وێنەی خۆم دەکێشمەوە، چونکە زۆر کات تەنهام، ئەمەش وادەکات ببم بە بابەتێک کە لە هەمووشتێک باشتر دەیناسمەوە.

ئازارەکانی خۆی پیشاندەدات

لەماوەی ژیانی هونەریی خۆیدا، 143 پارچەی هونەریی دروستکردووە، 55 دانەیان پۆرترەیتی تایبەتیی خۆین، تیایاندا ئازارە دەروونیی و جەستەییەکانی پیشاندەدات.

یەکەم هونەرمەندی مەکسیکییە لە مێژوودا، بەرهەمەکانی لە مۆزەخانەی لۆڤەر نمایشبکرێت؛ ڕێکەوتی 13ی تەمموزی 1954 کۆچی دوایی کردووە.

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا