یەکەمجارە لیۆ مێسی ڕووبەڕووی ئینگلتەرا دەبێتەوە

مەستان حوسامەدین 2 کاتژمێر پێش ئێستا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دووبارە بە سەرکردایەتی لیۆ مێسی توانیان لە هەڵبژاردەی سویسرا ببەنەوە و گەیشتنە قۆناغی پێشکۆتایی.

یەکەمجارە مێسی بەرامبەر ئینگلتەرا یاریی دەکات

یەکەمجارە لیۆ مێسی لە کاروانی وەرزشی خۆیدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەبێتەوە.

وە لیۆ مێسی بەرامبەر تیمە ئەورووپییەکان لە مۆندیال 18 یاریی کردووە، لەو یارییانە 15 گۆڵ و ئەسیستی هەبووە.

زۆربەی گۆڵ و ئەسیستەکانی لە یاریی ئەرجەنتین بەرامبەر تیمە ئەورووپییەکانی وەکو فەڕەنسا، کڕواتیا و هۆڵەندا بووە.

ڕکابەریی لەگەڵ کەین و بێلینگهام

لیۆ مێسی گۆڵکاریی مێژووی مۆندیالە، ئێستاش لەم مۆندیالە توانیویەتی 8 گۆڵ بکات، لەگەڵ یاریزانانی وەکو ئێمباپێ (8 گۆڵ)، هاری کەین (6 گۆڵ)، جوود بێلینگهام (6 گۆڵ)، ئێرلینگ هالاند (7 گۆڵ) ڕکابەریی دەکات لەسەر بەدەستهێنانی خەڵاتی لاپچینی ئاڵتوونی.

مەستان حوسامەدین

2 کاتژمێر پێش ئێستا