باوکی هالاند: دەستخۆشی لە بێلینگهام و ناوبژیوان دەکەم
هەڵبژاردەی نەرویج بە سەرکردایەتی ئێرلینگ هالاند نەیانتوانی لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ببەنەوە و ماڵئاوایی کرد.
دوای یارییەکە ئالف- ئینگێ هالاند باوکی ئێرلینگ هالاند، ڕەخنەی لە ناوبژیوانی یارییەکە گرت و گوتی "دەستخۆشی لە بێلینگهام دەکەم کە هاوڕێی کوڕەکەمە و ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد، بەڵام دەستخۆشی لە ناوبژیوانیش دەکەم."
کوڕەکەم بە کوڵ دەگریا
چوومە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان و کوڕەکەمم بینی بە بێدەنگی دانیشتبوو، فرمێسک بە ڕووخساریدا دەھاتە خوارەوە زۆر ھەوڵی دا فرمێسکەکانی بشارێتەوە، بەڵام نەیتوانی، دڵی شکابوو، دەستم خستە سەر شانی، سەیرم کردە ناو چاوەکانی و گوتم: "ئێرلینگ، نەکەی داوای لێبوردن بکەیت. ئەم ئازارە بە تەنیایی ھەڵمەگرە، تۆ هەموو دڵۆپێکی دڵت، ھەموو گەردیلەیەکی ھێزت و ھەموو ھەناسەیەکت بەخشی بە وڵاتەکەت."، بەڕاستی بینینی کوڕی خۆت بەو شێوەیە شکاو، یەکێکە لە قورسترین ئەو شتانەی کە باوکێک بتوانێت ئەزموونی بکات.
خەڵک تەنیا ئاھەنگ بۆ گۆڵەکان و نازناوەکان دەگێڕن، ئەوان ھەرگیز ئەو قوربانیانە، ئەو پەستانە بێپایانە، ئەو شەونخوونیانە، پێکانەکان، گومانەکان و ئەو بارە دەروونییە قورسە نابینن کە بەھۆی ھەڵگرتنی خەونی نەتەوەیەکەوە دروست دەبێت، ئێرلینگ لەبەر ئەوە نەدەگریا کە یارییەکی تۆپی پێی دۆڕاندووە، ئەو لەبەر ئەوە دەگریا کە خەونەکەی بۆ شانازیپێکردنی ملیۆنان نەرویجی لە نێوان پەنجەکانیەوە خلیسکابوو، ئەو فرمێسکانە فرمێسکی لاوازی نەبوون، بەڵکو فرمێسکی خۆشەویستی، شانازی و دڵشکان بوون.
باوکی ئێرلینگ هالاند.

1 کاتژمێر پێش ئێستا