بڕیاری دەستپێلەکارکێشانەوەى بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى هێڵى فرۆکەوانیی عێراقى دەرچوو

ئارام قەرەداغی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پێشتر ئەنجوومەنى دادوەرى ڕایگەیاندبوو، لەناو هێڵى فرۆکەوانیی عێراقى 19 ملیار دینار دیار نەماوە
پێشتر ئەنجوومەنى دادوەرى ڕایگەیاندبوو، لەناو هێڵى فرۆکەوانیی عێراقى 19 ملیار دینار دیار نەماوە

وەزیرى گواستنەوەى عێراق، بڕیاریدا بە دەستپێلەکارکیشانەوەى بەرێوەبەرى گشتیی هێڵى ئاسمانیى عێراق و پێشتریش ئەنجوومەنى دادوەرى ڕایگەیاندبوو، لەناو هێڵى فرۆکەوانیی عێراقى 19 ملیار دینار دیار نەماوە.

ڕاستەوخۆ کەسێکی دیکەی دەستبەکار بووە لە پۆستەکەی

وەهەب حوسنى، وەزیرى گواستنەوەى عێراق بڕیاریدا بە لابردنى مەناف عەبدولمونعیم بەڕێوەبەرى گشتیی هێڵى ئاسمانیى عێراقى و دانانى مستەفا تاڵیب یوسف لە شوێنى.

بڕیارەکە بە گوێرەی یاسای بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی دەوڵەت دراوە

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەم بڕیارە لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و بە سوود وەرگرتن لە دەسەڵاتەکانى وەزیر و پاڵپشت بە ماددەى 17 بەشى یەک لە یاساى بەرزەفتکردنى فەرمانبەرانى دەوڵەت دراوە.

بەشێک لە دەقی یاساکە و وردەکارییەکانی

ئەو ماددەیەى بەڕێوەبەرى گشتیی هێڵى فڕۆکەوانیی عیراقى پێ سزادراوە، تیایدا هاتووە؛ وەزیر و بەڕێوەبەرى فەرمانگە دەتوانن فەرمانبەر ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە بکەن، ئەگەر دەرکەوت بەردەوامبوونى، زیانى بۆ بەرژەوەندیی گشتى هەیە و لەوماوەیەشدا ڕەوانەى لێکۆڵینەوە دەکرێت، ئەگەر دەرکەوت بێتاوانە دەگەڕێتەوە سەرکارەکەى یان دەبرێتە شوێنێکى دیکە، بەڵام ئەگەر تاوانباربوو ڕووبەڕووى لیپێچینەوەى یاسایی دەبێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر ئەنجوومەنى دادوەرى ڕایگەیاندبوو، لەناو هێڵى فرۆکەوانیی عێراقى 19 ملیار دینار دیار نەماوە.

ئارام قەرەداغی

2 کاتژمێر پێش ئێستا