وزەى ئەمریکا: عێراق لە پلەی هەشتەمی ئەو وڵاتانەیە نەوتى هەناردەی ئەمریکا کردووە
ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، مانگى ڕابردوو عێراق یەک ملیۆن و 350 هەزار بەرمیل نەوتى هەناردەى ئەمریکا کردووە.
بەگوێرەى ئەو خشتەیەى ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکا
بەگوێرەى ئەو خشتەیەى ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، لە هەفتەی یەکەمی مانگی حوزەیراندا عێراق بە تێکڕا ڕۆژانە 107 هەزار بەرمیل نەوتی خاوى هەناردەی ئەمریکا کردووە، لە هەفتەی سێیەمیشدا تێکڕای هەناردەکردن 71 هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا، بەڵام لە هەفتەکانی دووەم و چوارەمدا، هەناردەکردن سفر بووە.
دەشڵێت، لە مانگى حوزەیراندا هەناردەى نەوتى عێراق بۆ ئەمریکا، بەراورد بە مانگی ئایار، 275 هەزار بەرمیل کەمبووەتەوە.
ڕیزبەندی عێراق لەو وڵاتانەی کە نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە
ئیدارەی وزەی ئەمریکا ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، لە مانگى ڕابردوو عێراق لە پلەی هەشتەمی ئەو وڵاتانەدایە نەوتى خاوى هەناردەی ئەمریکا کردووە.
لیستی ئەو وڵاتانەی زۆترین نەوتی خاویان هەناردەی ئەمریکا کردووە
ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، دوای کەنەدا کە لە پێشەنگی لیستى ئەو وڵاتانەیە کە زۆرترین نەوتى خاوى هەناردەى ئەمریکا کردووە، هەریەک لە ڤەنزوێلا، مەکسیک، کۆڵۆمبیا، ئیکوادۆر، بەرازیل و سعودیە و عێراق، لە پلەى دووەم بۆ هەشتەم دێن.
2 کاتژمێر پێش ئێستا