سیروانى نوێ ڕاهێنەرى دەستنیشانکرد
هەرێز جەمال 1 کاتژمێر پێش ئێستا
هۆگر عەبدوڵا، بۆ ماوەی یەک وەرز ئەرکی راهێنانی یانەی سیروانی نوێی پێبەخشرا.
یانەى سیروانى نوێ لە ڕاگەیەندراوێکى فەرمى ئاشکرایکردووە؛ ئەو ڕاهێنەرە بۆ وەرزی نوێ سەرپەرشتی تیپی تۆپی پێی پێشکەوتوانی یانەکە دەکات کە لە خولی نایابی کوردستان بەشدارە.
هۆگر عەبدوڵا، یەکێکە لە ڕاهێنەرە ناسراوەکانى کوردستان، پێشتر لە خولى یانەکانى کوردستان ڕاهێنەرایەتى یانەکانى دەربەندیخان و ڕزگارى کردووە.

هەرێز جەمال
1 کاتژمێر پێش ئێستا