ترەمپ: شەوی ڕابردوو زۆر بە توندی لە ئێرانماندا

رۆزا حیسام 3 کاتژمێر پێش ئێستا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. فۆتۆ: AFP
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. فۆتۆ: AFP

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمريکا ڕايگەياند، شەوی ڕابردوو زۆر بە توندی لە ئێرانيان داوە، ئەوەش لە تۆڵەی هێرشەکانی تاراندا بۆسەر کەشتييە بازرگانييەکان لە گەرووی هوورمز.

لێدوانی ترەمپ بۆ کەناڵی سی ئێن ئێن

ترەمپ بە کەناڵی سی ئێن ئێنی گوتووە، ڕۆژی شەممە ئێران و ئەمريکا زۆر نزيک بوون لەوەی ڕێکبکەون، ئەوان دەستبەرداری هەموو شتێک بوون، بەڵام لە پڕ و دوای دوو کاتژمێر بە درۆن هێرشيان کردە سەر کەشتييەک، بۆیە ئەو کەسانە شتێکی هەڵەيان هەيە.

پێکانی 140 ئامانجی سەربازیی لە ئێران

سوپای ئەمریکا ڕایگەیاندووە، لە دوایین هێرشياندا 140 ئامانجی سەربازیيان لە ئێران پێکاوە، ئەمەش دوای هێرشێکی سوپای پاسدارانی ئێران بۆسەر کەشتييەکی بازرگانی لە گەرووی هوورمز.

لێدوانی دژ لەسەر کرانەوە و داخرانی گەرووی هورمز

ئێران و ئەمريکا، لێدوانی دژبەيەک لەبارەی هاتوچۆی کەشتيوانی لە گەرووی هوورمز دەدەن، سوپای پاسداران دەڵێت، گەرووەکە داخراوە و فەرماندەی ناوەندی ئەمريکا (سێنتکۆم)يش ڕايگەياندووە، گەرووەکە کراوەيە، دۆناڵد ترەمپيش بە سی ئێن ئێنی گوتووە، تاوەکو ئەو جێگەيەی ئەوان ئاگادارن، گەرووەکە کراوەيە.

17ـی حوزەيران ياداشتی لێکتێگەيشتنی نێوان ئێران و ئەمريکا واژۆکرا و لەدوای ئەو وادەيەوە ئەمە سێيەم هێرشی ئەمريکايە بۆسەر ئێران و بەگوێرەی ئامارەکانی تەندروستیی ئێران، لەو هێرشانەدا 18 کەس کوژراون و زياتر لە 100 کەسيش برينداربوون.

رۆزا حیسام

3 کاتژمێر پێش ئێستا