نزار ئامێدی: پێویستە نوێنەرایەتییەکانى عێراق لە دەرەوە خزمەتى ڕەوەندى عێراقی بکەن
نزار ئامێدی، سەرۆککۆمارى عێراق و باڵیۆزی عێراق لە ئێران کۆبوونەوە و تاوتوێى پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانیان کرد و جەختیان لە پێشخستنى پەیوەندییەکانى عێراق و ئێران کردەوە.
پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی عێراق و ئێران
نووسنگەى سەرۆککۆمارى عێراق ڕایگەیاند، نزار ئامێدى و یاسر حەجاج لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچووە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەى چۆنیەتی پتەوکردنی پەیوەندی دووقۆڵی نێوان عێراق و ئێران و گرنگی پەرەپێدانی ئاسۆی هاریکاری هاوبەش بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هەردوولا کراوە.
جەختکردنەوە لە ڕۆڵی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی عێراق
سەرۆککۆمارى عێراق جەختی لە گرنگی ئەو ڕۆڵەى کە نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی عێراق لە دەرەوەی وڵات وەکو نوێنەری فەرمی دەوڵەت دەیگێڕن، کردووەتەوە.
پەرەپێدانی ئاستی خزمەتگوزاریی کونسوڵگەرییەکان
باسی لە پێویستی پەرەپێدانی ئاستی خزمەتگوزاریی کونسوڵگەری و ئاسانکاریی لە ڕاییکردنى مامەڵەى هاوڵاتییانی عێراقی و وەڵامدانەوەی پێداویستییەکانیان کردووە، بەجۆرێک متمانەیان بە دامەزراوەکانی دەوڵەت بەهێزتر بکات و بەرپرسیارێتی دەوڵەتیش لە گرنگیدان بە هاوڵاتییانی خۆى لە دەرەوە بەرجەستە بکات.
هاوکات، یاسر حەجاج، باڵیۆزی عێراق لە ئێران باسی لە هەوڵەکانی باڵیۆزخانە لە گرنگیدان بە کاروباری ڕەوەندی عێراق لە ئێران و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کرد و بەردەوامی هەوڵەکانیشی دووپات کردەوە، کە خزمەت بە هاوڵاتییانی عێراق دەکات و هاریکارییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیش پتەوتر دەکات.
2 کاتژمێر پێش ئێستا