دوو فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پەرلەمانتارێکی پێشوو دەرچوو
ئارام یوسف 12/07/2026
دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ لە بەغداد، دوو فەرمانی دەستگیرکردنی بە تۆمەتی گەندەڵی بۆ باسم خەشان، ئەندامی خولی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەران دەرکردووە.
دوو فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە
باسم خەزعەل خەشان، کە پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ بوو لە ئەنجوومەنی نوێنەران، لە دادگای لێکۆڵنەوەی کەرخی بەغداد، لە بەرواری 21 و 26ی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، دوو فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.
تۆمەتی بەرتیل وەرگرتنی دراوەتە پاڵ
فەرمانی دەستگیرکردنی یەکەم کە بۆ ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی عێراق دەرچووە، بە تۆمەتی بەرتیل وەرگرتنە.
فەرمانی دەستگیرکردنی دووەم کە بۆ باسم خەشان دەرچووە، بەگوێرەى ماددەی 340 لە یاسای زیانگەیاندنە بە سامان و بەرژەوەندی ئەو شوێنەی کاری بۆ دەکات.
بڵاوبوونەوەی فەرمانی دەستگیرکردنی ئەو پەرلەمانتارە، هاوکاتە لەگەڵ ئەو هەڵمەتەی حکومەتی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا دەستیپێکردووە.
ئارام یوسف
12/07/2026