پاکستان: هانی سەرجەم لایەنەکان دەدەین پابەندی لێکتێگەیشتنەکە بن
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند، ئامادەی پێشکەشکردنی هەموو پشتیوانییەکن بۆ بەدیهاتنی ئاشتی، داوا لە لایەنەکانیش دەکات، پابەندی لێکتێگەیتشنەکەی ئیسلامئاباد بن.
بە نیگەرانییەوە چاودێری دۆخەکە دەکرێت
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاندووە، بە نیگەرانییەوە چاودێری دۆخی ناوچەکە دەکەن، پابەندن بە پێشکەشکردنی هەموو هاوکارییەک بۆ بەدیهاتنی ئاشتی و سەقامگیری هەمیشەیی لە ناوچەکە، ئەویش لەڕێگەی گفتوگۆ و دیپلۆماسییەتەوە.
جەختکردنەوە لە پاراستنی سەلامەتی خاکی وڵاتانی ناوچەکە
ئاماژە بەوەشکراوە، "جەخت لە پشتیوانیمان لە پاراستنی سەروەری و سەلامەتی خاکی سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە دەکەینەوە".
داوای دانبەخۆدا گرتن
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، داوا لە ئەمریکا و ئێران دەکات، دانبەخۆیاندا بگرن و هەنگاو بە ئاڕاستەی کەمکردنەوەی گرژییەکان و پابەندبوون بە لێکتێگەیشتنی ئیسلامئاباد بنێن.
ئەم قسانەی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، دوای هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکا دێت بۆسەر ئێران و بۆردوومانکردنی وڵاتانی کەنداو لەلایەن تارانەوە.
2 کاتژمێر پێش ئێستا