وەزارەتى دەرەوەى عێراق: نیگەرانى گرژییەکانى ناوچەکەین
وەزارەتى دەرەوەى عێراق، ڕایگەیاند، نیگەرانى دووبارە هەڵایسانى گرژییەکانى ناوچەکەن، داواشى لە ئێران و ئەمریکا کرد، کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکەن.
گرژییەکان زیانی گەورە بە ڕێڕەوی دەریاوانی دەگەیێنێت
وەزارەتى دەرەوەى عێراق، لە ڕاگەیێندراوێکدا، ئاماژەى بەوەکردووە، بەردەوامیى گرژییەکان و ئەو گۆڕانکارییانەى لە ناوچەکە هاتووتە ئاراوە، زیانى گەورە بە ڕێڕەوى دەریاوانى لە ناوچەکە دەگەیێنێت، ئەمەش دەبێتەهۆى ئەوەى کاریگەریى گەورە لەسەر ئاسایش و ئاشتیى ناوچەکە بێنێتە ئاراوە.
پابەندبوونی عێراق بە ڕێزگرتن لە سەروەریی وڵاتان
وەزارەتى دەرەوەى عێراق، دەشڵێت، عێراق بەگرنگییەوە لە پابەندبوونى خۆى بە بنەماکانى یاسای نێودەوڵەتی و میساقى نەتەوەیەکگرتووەکان دەڕوانێت، بە ڕێزگرتن لە سەروەریى وڵاتان و ڕێزگرتن لە دراوسێکانى، بە ڕێگریکردن لە هەر ڕێکارێک ببێتەهۆى پەرەسەندنى گرژییەکان و تێکدانى ئاشتى و ئاسایشى دەریاوانى لە ناوچەکە.
پەنا بردن بۆ گفتوگۆ و دانوستان بۆ چارەسەری ناکۆکییەکان
وەزارەتى دەرەوەى عێراق داوا دەکات، پەنا بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن و هۆکارە دیپلۆماسییەکان بۆ چارەسەرى ناکۆکییەکان ببرێت، هەروەها عێراق دوپاتی دەکاتەوە، کە پاڵپشتى هەموو ئەو هەوڵانە دەکات کە دەدرێن بۆ کەمکردنەوەى گرژییەکان و پارێزگارى لە ئاسایش و سەقامگیریی و لەبەرچاوگرتنى بەرژەوەندیى هاوبەش لەنێوان گەلانى ناوچەکە.
1 کاتژمێر پێش ئێستا