ساشا بارۆن کۆهین فیلمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە
نوێترین بەرهەمی سینەمایی ساشا بارۆن کۆهین تەواو بووە و ئامادەکاریی دەکات بۆ بەبازاڕکردن و بڵاوکردنەوەی.
تەنزی کاریگەر دەگرێت
ساشا بارۆن کۆهین، لە دیارترین ئەکتەر و بەرهەمهێنەرە سینەماییەکانی جیهانە، زیاتر بەو فیلمە تەنزئامێزانە ناسراوەتەوە، کە ڕەخنەی توند و بێ-بەربەست لە کۆمەڵگە و حکومەت و لایەنە سیاسییەکانی جیهان دەگرێت.
ئێستا لە نوێترین هەوڵیدا، بەشێکی نوێی فیلمی Ali G تەواوکردووە و بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا لە سینەماکانی جیهان پەخشی بکات.

لە بەریتانیا و ئەمریکا تۆمار کراوە
گەرچی تاوەکو ئێستا ئەم فیلمە نوێیەی کۆهین نە ناونیشانی دیارە نە ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی، بەڵام زانراوە کە لە بەریتانیا تۆمارکراوە و هەمان کارەکتەری فیلمی پێشوو لەخۆدەگرێت، لە هەمان کاتیشدا چەند دیمەنێکی لە ئەمریکا تۆمارکراون و پێشبینی دەکرێت بەم نزیکانە زانیاریی زیاتر بڵاوبکرێنەوە.

3 کاتژمێر پێش ئێستا