ئەمڕۆ لامین یامال تەمەنی بووە 19 ساڵ

مەستان حوسامەدین 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لامین یامال، یاریزانی لاوی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بەرشلۆنە ئەمڕۆ پێدەنێتە تەمەنی 19 ساڵی.

لە باوەشی مێسییەوە

لامین یامال هەر کە لە دایکبووە و هەر لە تەمەنی منداڵییەوە یەکێک بووە لە پڕۆژە گەورەکانی یانەی بەرشلۆنە، کە لە ئەکادیمیای لاماسیا پێگەیشتووە.

یامال لە منداڵی لە باوەشی مێسیدا بووە، لەگەڵ گەورەبوونی سەرسامی گەورەکانی وەکو مێسی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و نەیمار دا سیلڤا بووە، هەر لەوانیشەوە ئیلهامی وەرگرتووە.

یامال لە تەمەنی 15 ساڵییەوە لە تیمی سەرەکی بەرشلۆنە یاریی دەکات، بەڵام زیاتر لە 17 ساڵیدا ناوبانگی هەبوو، کاتێک چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری ئەوکاتی بەرشلۆنە چانسی یارییکردنی پێدا و زیاتر بە شێوازی یارییکردنی بە جیهان ناسرا.

یامال شێوازی یارییکردنی لە گۆڵ و ئەسیستەکانی زیاتر بەناوبانگە، هەر ئەوەش وایکردووە بە مێسی بچووک ناوببرێت.

یامال و ڕیکۆردەکانی

لامین یامال تا ئێستا لە کارونای وەرزشی خۆیدا خاوەنی ئەم دەستکەوتانەیە:

55 گۆڵ
53 ئەسیست
3 لالیگا
1 کۆپا دێل ڕێی
2 سوپەری ئیسپانیا
1 جامی یۆرۆ

لاوترین یاریزان بوو کە لە لالیگا و چامپیۆنزلیگ گۆڵی کرد
لاوترین یاریزان بوو کە لە یۆرۆ گۆڵی کرد
بە لاوترین یاریزانی یۆرۆی 2024 هەڵبژێردرا

هاوکات ئێستا لەگەڵ ئیسپانیا لە مۆندیالە و لە قۆناغی پێشکۆتاییدایە، چاوەڕێ دەکرێت هەڵبژاردەکە بگاتە یاریی کۆتایی و هەنگاوێک زیاتر نزیک ببنەوە لە بەدەستهێنانی جامەکە.

مەستان حوسامەدین

2 کاتژمێر پێش ئێستا