دامەزراوەی میدیایی کەناڵ8 مژدەی سەدان هەلی کار بە گەنجان دەدات
دامەزراوەی میدیایی کەناڵ8 لە چوارچێوەی پلانی فراوانکردنیدا، ڕاگەیاندنی 203 هەلی کاری نوێی بۆ گەنجان ڕاگەیاند. پڕۆسەی پێشکەشکردن بە شێوەیەکی دیجیتاڵی دەبێت و ئامانجی ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسانە بۆ پسپۆڕانی بواری میدیا بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی.
دەقی تەواوی ڕاگەیێنراوی دامەزراوەیی میدیایی کەناڵ8
لە چوارچێوەی پلانی فراوانکردنیدا، دامەزراوەی میدیایی کەناڵ8، (203) هەلی کار لە بوارە جیاوازەکانی میدیا بۆ هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی ڕادەگەیێنێت، کە لە ئەمڕۆوە و بۆ ماوەی 10 ڕۆژ، کارخوازانی ئەو بوارانە دەتوانن لەڕێگەی ئەو فۆرمەی لە ماڵپەر و سۆشیال میدیا فەرمییەکانمانەوە بڵاودەکرێنەوە داواکاریی پێشکەش بکەن.
هەروەها هەموو کارخوازان ئاگاداردەکەینەوە، کە لەپێناو رەخساندنی دەرفەتی وەکیەکی بۆ هەمووان، سیڤییەکان تەنیا لە ڕێگەی فۆرمی تایبەت و ئەو ئیمەیلەوە وەردەگیرێت کە بڵاوکراوەتەوە و لەدوای ماوەی 10 ڕۆژی دیاریکراویش هیچ سیڤییەک وەرناگیرێت. کارخوازانیش دڵنیا دەکەینەوە کە هەر لەو ڕێگەیەوە لیژنەیەکی تایبەتمەند هەڵسەنگاندن بۆ سیڤییەکان دەکات و بەشێوازی دیکە سیڤییەکان نابینرێن.
دامەزراوەی میدیایی کەناڵ8 ئامانجییەتی وەک بەشێک لە کەرتی تایبەت سوود لە توانا و لێهاتوویی گەنجانی عێراق و کوردستان لە هەموو ناوچە جیاوازەکان وەربگرێت و بەشێک بێت لە دەستگیرۆیی گەنجان بۆ رەخساندنی هەلی کار، هەروەها لەڕێی سیڤی و لێهاتوویی کەسییەوە، کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو بە کولتوور بکات.
دامەزراوەی میدیایی کەناڵ8
بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی هەلی کار لە دامەزراوەی میدیایی کەناڵ8 لێرە کرتە بکە
2 کاتژمێر پێش ئێستا