هۆکاری گیانلەدەستدانی سیناتۆرەکەی ئەمریکا چی بوو؟
سیناتۆری کۆمارییەکانی ئەمریکا، لیندزی گراهام، بەبێ هەبوونی هیچ گرفتێکی تەندروستی بە شێوازێکی کتوپڕ گیانیلەدەستدا. پاش پشکنینەکان دەرکەوت کە هۆکارەکەی چی بوو.
لە پاش مردنەکەی، پزیشکان هەر زوو دەستیانکرد بە لێکۆڵینەوە و پشکنین بۆ زانینی هۆکاری گیانلەدەستدانی سیناتۆرەکە، لە ئەنجامدا بۆیان دەرکەوت کە هۆکارەکە دڕانی شاخوێنبەر بووە.
دڕانی شاخوێنبەر حاڵەتێکی مەترسیدار و کتوپڕە و زۆرجار کوشندەیە، تێیدا ناوپۆشی شاخوێنبەر دەدڕێت و خوێنی تێدا کۆدەبێتەوە (شاخوێنبەر بە گەورەترین خوێنبەری جەستە دادەنرێت و خوێن لە دڵەوە دەبات بۆ ئەندامە جیاوازەکانی جەستە)، هەندێجار هەموو چینەکانی شاخوێنبەر دەدڕێن و دەکرێت خوێن بچێتە دەرەوەی خوێنبەرەکەش، ئەمەش حاڵەتە زۆر مەترسیدارتر دەکات.
بە شێوازێکی سەرەکی دوو جۆر لە دڕانی شاخوێنبەر هەن، جۆری ئەی کە تێیدا دڕانەکە لە بەشی سەرەوەی شاخوێنبەرە و زۆر مەترسیدارترە، جۆری بی کە دڕانەکە لە بەشی خوارەوەی شاخوێنبەرە و چارەسەرەکەی باشترە و کەمتر مەترسیدارە.
نیشانەکانی دڕانی شاخوێنبەر دەکرێت ئەمانە بن:
- ئازاری توندی سنگ و پشت، کەسەکە زۆر جار دڵێت هەست دەکەم چەقۆیان لێداوم
- نیشانەکانی جەڵتەی دڵ
- سکئێشەی توند
- تێكچوونی بینین و قسەکردن
- لەدەستدانی هۆش و چەندین نیشانەی دیکە
ئەم حاڵەتە لە چەند کەسێکدا ئەگەری زیاترە ڕووبدات وەکو:
- لەو کەسانەی لە 60 و70ـکانی تەمەنیاندان
- ئەو کەسانەی جگەرەکێشن
- ئەو کەسانەی بەرزەفشاری کۆنترۆڵنەکراویان هەیە
- لەو کەسانەی تووشی زەبرێکی دەرەکیی توند دەبن
1 کاتژمێر پێش ئێستا