سام نیڵ ئەستێرەکەی پارکی داینەسۆرەکان کۆچی دوایی کرد

حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا

سام نیڵ ئەستێرەی پارکی داینەسۆرەکان و ئەکتەرە ناسراوەکەی هۆڵیوود، لە تەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

پێشووتر تووشبووی شێرپەنجە بووە

نیڵ تووشبووی جۆرێکی دەگمەنی شێرپەنجەی خوێن بوو، گەرچی پزیشکان چاکبوونەوەیان پێ ڕاگەیاندبوو، بەڵام لە دەرئەنجامدا و لە ناو خێزانەکەی، لە تەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

لە فیلمی پارکی داینەسۆرەکاندا ناوبانگی هەبوو

سام نیڵ زیاتر بە ڕۆڵی کارەکتەری سەرەکیی ناو زنجیرە فیلمی Jurassic Park ناسراوە، وەکو ئەکتەر لە 158 فیلمدا ڕۆڵی گێڕاوە و بەرهەمهێنەری نۆ فیلم بووە، هاوکات دەرهێنانی بۆ نۆ فیلم کردووە و بە تێکڕای پیشە هونەرییەکەی دوو جار بەربژێر بووە بۆ خەڵاتی پرایمتایم ئێمی و خاوەنی 16 خەڵاتە.

حەسەن فەلاح

1 کاتژمێر پێش ئێستا