پاشماوەی دوو شارستانییەتی دێرین لە ئەسکەندەرییە دۆزرانەوە

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

بە فەرمی، پاشماوەی دوو شارستانییەتی دێرین، لە سنووری شاری ئەسکەندەرییە لە میسڕ دۆزرانەوە و سەرنجی شوێنەوارناسانیان ڕاکێشاوە.

لە سنووری ئەسکەندەرییەن

وەزارەتی گەشتوگوزار و شوێنەواری میسڕ، دۆزینەوەی چەند پارچەیەکی مێژوویی و دێرینی لە وڵاتەکە ڕاگەیاند، کە لە سنووری شاری ئەسکەندەرییە دۆزراونەتەوە و گوزارشتن لە پاشماوەی دوو شاری دێرین.

زێڕ دۆزراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکان، 24 پارچەی زێڕین، لە 18 گۆڕی جیاوازدا دۆزراونەتەوە، کە مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی یۆنانی و ڕۆمانییەکان و پاشماوەی ژیار و شارستانییەتی دێرینی ناوچەکەن.

لە هەمان کاتدا، بەنزیکەی 200 پارچە گڵینە بە نەخشی قیبتی و یۆنانی دۆزراونەتەوە و بەشێکیان مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی چوارەمی زایینی.

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا