سکچوون و ڕشانەوە لە چارەخوازانی شەکرە

سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی کەسێک پشکنینی ئاستی شەکری خوێنی بۆ دەکرێت
وێنەی کەسێک پشکنینی ئاستی شەکری خوێنی بۆ دەکرێت

د. داهات حەوێزی، پزیشکی پسپۆری هەناوی و شەکرە، مەترسیی گرفتی سکچوون و ڕشانەوە لە چارەخوازانی شەکرە دەخاتەڕوو ئەگەر زوو چارەسەر نەکرێت.

'' سکچوون و ڕشانەوە دەکرێت بەخێرایی ببنەهۆی وشکبوونەوەی جەستە ''

پزیشكە پسپۆڕەکە دەڵێت '' سکچوون و ڕشانەوە دەکرێت بەخێرایی ببنەهۆی وشکبوونەوەی جەستە، بەمەش کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شەکری خوێن ئەستەمتر دەبێت و مەترسیی دەرکەوتنی لێکەوتە نەخوازراوەکانی نەخۆشیی شەکرە زیاتر دەبێت، لەوانە: ترشبوونی خوێن بەهۆی شەکرەوە، بەتایبەت لەو کەسانەی شەکرەی جۆری یەکیان هەیە، هەر بۆیە چارەخوازانی شەکرە ئەگەر تووشی سکچوون و ڕشانەوە بوون دەبێت بەپەلە سەردانی نەخۆشخانە بکەن''، چونکە:

  1. هەندێک دەرمانی شەکرە تووند و بەهێزن، سکچوون و ڕشانەوە زیاتر دەکەن بەمەش فشاری زیاتر دەخەنە سەر گورچیلەکان، بۆیە لە ئەم حاڵەتانەدا ئەم نەخۆشانە پێویستە بەپەلە دەرمانەکانیان بە ڕاوێژکردن بە پزیشکی پسپۆڕ بۆ ڕێکبخرێتەوە
  2. چارەخوازانی شەکرە لەکاتی تووشبوون بە سکچوون و ڕشانەوە پێویستە زوو چارەسەری پێویست وەربگرن بۆ ئەوەی بەدووربن لە لێکەوتە نەخوازراوە تەندروستییەکان
  3. چارەخوازانی شەکرە پڕۆتینێکی زیاتر لە ڕێگای گورچیلەکانەوە دەردەکەن و فشار لەسەر گورچیلەکان دروست دەبێت، لە حاڵەتی سکچوون و ڕشانەوە ئەم فشارە بۆ سەر گورچیلەکان زیاتر دەبێت
سەروەر سالار

2 کاتژمێر پێش ئێستا