عەلى زەیدى سەرۆکوەزیرانى عێراق گەیشتە واشنتن

دانیار فاروق 3 کاتژمێر پێش ئێستا
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق، بە سەرۆکایەتى شاندێکى حکومیی، گەیشتنە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا.

بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومی

بەگوێرەى نووسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆکوەزیرانى عێراق، عەلى فالح زەیدى، کە سەرۆکایەتى شاندێکى حکومەتەکەى دەکات، بە سەردانێکى فەرمى گەیشتنە واشنتن.

یەکەم دیداریشى لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ

بەرەبەیانى ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکوەزیرانى عێراق، بەغدادى بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بەجێهێشت و بڕیارە یەکەم دیداریشى لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بێت.

گۆڕینی سروشتی پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و واشنتن

ئامانج لەم سەردانە گۆڕینی سروشتی پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و واشنتنە لە چوارچێوەی ئەمنییەوە بۆ هاوبەشییەکی ئابووری درێژخایەن. حکوومەتی عێراق دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم گفتوگۆیانەوە دەرفەتی نوێی وەبەرهێنان بڕەخسێنێت و پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش لە کەرتە مەدەنییەکاندا پەرەپێبدات.

دانیار فاروق

3 کاتژمێر پێش ئێستا