وەزیرى پەیوەندییەکان: پلاتفۆرمەکانى قومار و گرەوکردن قەدەغە دەکرێن

شۆڕش محەمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
مستەفا سەنەد، وەزیرى پەیوەندییەکانى عێراق
مستەفا سەنەد، وەزیرى پەیوەندییەکانى عێراق

مستەفا سەنەد، وەزیرى پەیوەندییەکانى عێراق بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی تەواوی پلاتفۆرمەکانی گرەوکردن و قوماری ئەلیکترۆنی.

"قەدەغە کردنەکە لە پێناو بەرژەوەندی گشتیدایە"

مستەفا سەنەد، وەزیرى پەیوەندییەکانى عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، لە پێناو بەرژەوەندی گشتیدا، بڕیارماندا بە قەدەغەکردنی هەموو پلاتفۆرمەکانی گرەوکردن و قوماری ئەلیکترۆنی.

ڕێگریکردن لە ئالودەبوونی دیجیتاڵی

دەشڵێت، بڕیارەکە لەپێناو سنووردارکردنی مەترسییە ئابوورییەکان و ڕێگریکردنە لە ئالوودەبوونی دیجیتاڵی و ئەو بەفیڕۆدانە داراییەی کە هەڕەشە لە سەقامگیری کۆمەڵایەتی دەکات.

هەڵگرتنی قەدەغە لەسەر ماڵپەڕێک

گوتیشى، هەروەها بریارماندا بە هەڵگرتنی قەدەغە لەسەر ماڵپەڕی IMDb، کە تایبەتە بە هەڵسەنگاندنی فیلمەکان.

شۆڕش محەمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا