سۆران سەلیم لە یانەی سلێمانی جیابووەوە

هەرێز جەمال 6 کاتژمێر پێش ئێستا

سۆران سەلیم، ڕاهێنەری تیپی لاوانی یانەی سلێمانی، بە فەرمی کۆتایی بە کارکردنی خۆی لەگەڵ یانەی دایک هێنا.

سۆران سەلیم بە کەناڵ8 ڕایگەیاند، یانەی سلێمانی لە ئاستی لاوان بەشداری خولە فەرمییەکان ناکات، بۆیە بڕیاری داوە لە ئەرکەکەی بکشێتەوە.

ئەو ڕاهێنەرە خاوەنى بڕوانامەى ئەى ئاسیاییە، ئاماژەی کرد کە ئەگەر لە داهاتوودا ئۆفەرێکی گونجاوی لە یانەیەکی دیکەوە بەدەست بگات، ئامادەی دەستپێکردنی ئەزموونێکی نوێ دەبێت.

وەرزى ڕابردوو، سۆران سەلیم ڕاهێنەرى یانەى سلێمانى بوو لە خولى پلە دووى یانەکانى عێراق، توانى بە تیپێکى لاووە یانەکە لە خولەکەدا بهێڵێتەوە.

هەرێز جەمال

6 کاتژمێر پێش ئێستا