15ـی تەمموز پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران لە نێوان زانکۆکان دەستپێدەکات

جەبار حسین 6 کاتژمێر پێش ئێستا
لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان
لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند، ڕۆژى 15ى تەمموز پرۆسەى گواستنەوە و دابەزیىنى خوێندکاران لە نێوان زانکۆکان دەستپێدەکات.

مەرج و پێوەرەکان بەشێوەی ئەلکترۆنی بڵاودەکرێتەوە

وەزارەتەکە بڵاویکردووەتەوە، لە ڕۆژى 15ى تەمموزەوە مەرج و پێوەرەکانى گواستنەوەو دابەزین بۆ قوتابیان و خوێندکارانى زانکۆکانى کوردستان بۆ ساڵى نوێى خوێنـدنى (2026-2027) بەشێوەى ئەلیکترۆنى بڵاودەبێتەوه.

پێویست ناکات خوێندکار سەردانی وەزارەت بکات

وەزارەتى خوێندنى باڵا، جەختلەوەشدەکاتەوە، بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی گواستنەوە و دابەزین پێویست ناکات خوێندکار سەردانی وەزارەت بکات، چونکە تەواوی پرۆسەکە بە ئەلیکترۆنی دەبێت.

جەبار حسین

6 کاتژمێر پێش ئێستا