سبەی لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە
ژوان نیزام 5 کاتژمێر پێش ئێستا
سبەی سێشەممە، لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.
بە بۆنەی ساڵیادی شۆڕشی 14ـی تەمموزەوە
فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردەوە، سبەی سێشەممە بە بۆنەی ساڵیادی شۆڕشی 14ـی تەمموزی 1958، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان، پشووی فەرمییە.
فەرمانگە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان ناگرێتەوە
هاوکات، ئاماژە بەوە کراوە کە پشووەکە فەرمانگە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان ناگرێتەوە و لەپێناو دروستنەبوونی ئاستەنگ لەبەردەم ڕاپەڕاندنی کاروباری بەپەلەی هاونیشتمانییان، دەوامی ئەو فەرمانگانە بەشێوازی ئێشکگری (خەفارەت) بەردەوام دەبێت.
شۆڕشی 14ـی تەمموزی 1958 کۆتایی بە ڕژێمی پادشایەتی هێنا لە عێراق و ڕاگەیاندنی سیستمی کۆماریی لێکەوتەوە، کە ساڵانە لە ڕۆژژمێری فەرمیی عێراق و هەرێمی کوردستاندا وەک پشووی فەرمی دیاریکراوە، بەڵام لە عێراق نەکراوە بە پشوو.
ژوان نیزام
5 کاتژمێر پێش ئێستا