ترەمپ: 90% موجتەبا خامنەیی کوژراوە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری نوێی ئێران، بە ئەگەری 90% کوژراوە.
زۆربەی سەرکردەکانی ئێران کوژراون
ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فۆکس نیوز ڕایگەیاندووە، "ئێران نە هێزی دەریایی، نە هێزی ئاسمانی هەیە، سەرجەم سەرکردەکانیان کوژراون، سەرکردە باشەکانیان کوژران، خامنەیی کوژراوە و کوڕەکەشی کە مەبەستی موجتەبا خامنەییە، دەڵێت، بە ئەگەری 90% تیاچووە.
لە دوای هێرشەکانی ئەمریکاوە بۆسەر ئێران موجتەبا خامنەیی دەرکەوتنی نەبووە
لێدوانەکەی ترەمپ لەکاتێکدایە، موجتەبا خامنەیی، لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بۆسەر شوێنی نیشتەجێبوونی باوکی و دیاریکردنی وەک ڕێبەری نوێی ئێران، هیچ دەرکەوتنێکی نەبووە.
بێ هیچ تۆمارێکی ڤیدیۆیی یان دەنگی
موجتەبا خامنەیی، لە دوای دیاریکردنی وەک ڕێبەری نوێ، تەنیا چەند ڕایگەیێنراوێکی نووسراوی هەبووە، بەبێ هیچ تۆمارێکی ڤیدیۆیی یان دەنگی.
ترەمپ داوای قەرەبووکردنەوەی ئەمریکا دەکات
ترەمپ هەر لەو چاوپێکەوتنەدا گوتی، ئەمریکا گەرووی هوورمز کۆنترۆڵ دەکات، پێویستە لە بەرامبەر ئیدارەدانی ئەو گەرووە، قەرەبووی ئەمریکا بکرێتەوە.
ترەمپ سەبارەت بە لێکگەیشتنی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران ڕایگەیاند "ڕێککەوتنێک لەنێوانماندا هەبوو، بەڵام ئەوان پێشێلیان کرد".
5 کاتژمێر پێش ئێستا