خاتەمولئەنبیا: ڕێگە نادەین ئەمریکا گەرووی هوورمز بەڕێوەببات

یەسنا ئومێد 4 کاتژمێر پێش ئێستا
لۆگۆی بارەگای خاتەمولئەنبیا
لۆگۆی بارەگای خاتەمولئەنبیا

بارەگای خاتەمولئەنبیا وەڵامی قسەکانی سەرۆکی ئەمریکای دایەوە و ڕایگەیاند، ڕێگە نادەن ئەمریکا دەستوەربداتە پرسی بەڕێوەبردنی گەرووی هوورمز.

بارەگای خاتەمولئەنبیا وەڵامی ترەمپی دایەوە

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی ڕاگەیاند، ئەوان ئامادەن بە تووندی هێرش بکەنە سەر ئێران و ببنە پاسەوانی گەرووی هوورمز، بارەگای خاتەمولئەنبیا وەڵامی ترەمپی دایەوە.

ڕێگەنەدان بە دەستوەردانی ئەمریکا

بارەگای خاتەمولئەنبیا ڕەتی کردەوە، ڕێگە بدەن ئەمریکا بە هیچ جۆرێک دەستوەردان لە بەڕێوەبردنی گەرووی هوورمزدا بکات.

لە ئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی نەهێشتی ئاسایش و فراوانبوونی جەنگەکە

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، واشنتن و ئەو وڵاتانەی هاریکاریی واشنتن دەکەن، دەبێت بەرپرسیارێتیی نەهێشتنی ئاسایش و فراوانبوونی جەنگەکە لە ناوچەکە لە ئەستۆ بگرن.

ڕاگەیێنراوەکەی خاتەمولئەنبیا لەکاتێکدایە، لە چەند شەوی ڕابردوودا ئەمریکا دەستیکردووەتەوە بە هێرش بۆ سەر چەند بنکەیەکی جیاوازی ئێران و ئێرانیش لە وەڵامدا هێرشی کردووەتە سەر وڵاتانی کەنداو و نزیک لە ئەمریکا.

یەسنا ئومێد

4 کاتژمێر پێش ئێستا