لە واشنتنەوە؛ عەلی زەیدی و تۆم باراک نەخشەڕێگەی سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

شۆڕش محەمەد 3 کاتژمێر پێش ئێستا
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ،تۆم باراک، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ،تۆم باراک، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە و پەرەسەندنە ئابووری و سیاسییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا

لە شوێنی مانەوەی خۆی لە واشنتنی پایتەخت، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە تۆم باراک، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق کرد. بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆکوەزیران، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئاستی هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان بەغداد و واشنتن لە بوارە جیاوازەکاندا کراوە.

گەشەکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی هەردوو وڵات

بەشێکی سەرەکی گفتوگۆکانی نێوان زەیدی و باراک تەرخانکرا بۆ تاوتوێکردنی ئەو پێشکەوتنانەی لە ماوەی ڕابردوودا لە پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا هاتوونەتە ئاراوە. هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی زیاتری ئەم هاوبەشییانە کردەوە بە جۆرێک خزمەت بە کەرتی وەبەرهێنان و ئابووری بکات.

ڕۆڵی میحوەریی عێراق و سەقامگیری ناوچەکە

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، پەرەسەندنەکانی دۆخی ناوچەکە بە وردی گفتوگۆیان لەسەر کرا. هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی پشتیوانیکردنی هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و کەمکردنەوەی ئاستی گرژییەکان کردەوە. هاوکات تیشک خرایە سەر ئەو ڕۆڵە میحوەرییەی کە عێراق دەتوانێت لە ناوچەکەدا بەرجەستەی بکات بۆ نزیککردنەوەی دیدگاکان و پاراستنی ئارامی.

شۆڕش محەمەد

3 کاتژمێر پێش ئێستا