دەکرێت ٪45 ـی تووشبوون بە خەڵەفان ڕێگریی لێبکرێت
سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ملیۆنان کەس لە جیهاندا بە دەست تووشبوون بە نەخۆشیی خەڵەفانەوە دەناڵێنن، گۆڤاری لانسێت دەڵێت '' دەکرێت ٪45 ـی تووشبوون بە خەڵەفان ڕێگریی لێبکرێت''، لە هەمان کاتدا تەندروستیی جیهانیش دەڵێت '' نزیکەی 60 ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشبووی نەخۆشیی خەڵەفانن''.
نەخۆشیی خەڵەفان چییە؟

خەڵەفان بریتییە لە تێکچوونی پڕۆسەی بیرکردنەوە و لاوازبوونی یادگە، نەخۆشیی ئاڵزهایمەر باوترین جۆری نەخۆشیی خەڵەفانە.
هۆکارە مەترسیدارەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی خەڵەفان چین؟

- کەمیی هۆشیاریی پەروەردەیی
- لەدەستدانی توانای بیستن
- بەرزیی ئاستی چەوریی زیانبەخش
- خەمۆکی
- بەرکەوتنی زەبر بە مێشک
- نەخۆشیی بەرزەفشاری خوێن
- شێوازی ژیانی ناچالاک
- جگەرەکێشان
- قەڵەوی
- خواردنەوە کحولییەکان
- گۆشەگیریی لە کۆتاییەکانی تەمەندا
- لەدەستدانی بینایی
- پیسبوونی هەوا
سەروەر سالار
2 کاتژمێر پێش ئێستا