نەوزاد قەفتان کۆچی دوایی کرد

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

نووسەر و ڕۆژنامەنووسی کورد، نەوزاد قەفتان بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

نەخۆش بووە

ڕێکەوتی 13ی تەمموز، نەوزاد قەفتان، نووسەر و ڕۆژنامەنووسی کورد، دامەزرێنەری ناوەندی کولتووری کوردی لە ئەڵمانیا بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

فەرهەنگی ئەڵمانی – کوردی داناوە

ئەم نووسەرە، سەرۆکی ناوەندی کوردی بوو لە ئەڵمانیا، کە لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە ڕووی لەم وڵاتە کردووە و کۆتاییەکانی هەمان دەیە، فەرهەنگۆکی ئەڵمانی – کوردی بڵاوکردووەتەوە و لە ساڵی 2005 فەرەهەنگی کوردی – ئەڵمانی چاپ و بڵاوکردووەتەوە.

لە ناوەندە کولتوورییەکاندا چالاک بوو

لە ئەڵمانیا، وەکو دەستەی دامەزرێنەری ناوەندی کولتووری کوردی لە شارەکانی دارمشتاد و نۆرینبێرگ کاری کردووە، هاوکات بەشدار بووە لە دامەزراندنی ژمارەیەک ڕۆژنامە و گۆڤار لە وڵاتەکەدا.

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا