زەیدی بۆ ڕەوەندی عێراقی لە ئەمریکا: بەرهەمهێنانی نەوت لە 3 ساڵی داهاتوودا زیاد دەکەین

کیژان مەحمود 2 کاتژمێر پێش ئێستا
عەلی زەیدی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ڕەوەندی عێراقی لە ویلایەتی میشیگانی ئەمریکا باسی لە نەخشەڕێگەی حکومەت بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە 3 ساڵی داهاتوودا کرد
عەلی زەیدی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ڕەوەندی عێراقی لە ویلایەتی میشیگانی ئەمریکا باسی لە نەخشەڕێگەی حکومەت بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە 3 ساڵی داهاتوودا کرد

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، جەختی لە پلانێکی ستراتیژیی 3 ساڵە بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کردەوە؛ هاوکات داوای لە وەبەرهێنەرانی ڕەوەندی عێراقی و پیاوانی کار کرد بگەڕێنەوە بۆ وڵات و لە کەرتە جیاوازەکانی فێرکردن، تەندروستی و وزەدا پەرە بە ئابووریی نیشتمانی بدەن.

پەرەپێدانی کەرتی وزە و ڕاکێشانی سەرمایەی دەرەکی

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ئەمریکاوە جەختیکردەوە لە پلانەکانی حکومەت بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو لە ماوەی 3 ساڵی داهاتوو دەکات و داوا لە وەبەرهێنەرە عێراقییەکان دەکات بێنەوە بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لە وڵاتدا بکەن.

کۆبوونەوە لەگەڵ ڕەوەندی عێراقی لە ویلایەتی میشیگان

نووسینگەی ڕاگەیاندنی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا، عەلی زەیدی لەگەڵ ژمارەیەک لە نوێنەری ڕەوەندی عێراقی و پیاوانی کار لە ویلایەتی میشیگانی ئەمریکا کۆبووەتەوە.

هاندانی کریستیانەکان بۆ بەشداری لە هەمەجۆرکردنی ئابووری

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخ و شێوازی پەرەپێدان و بەشداریی عێراقییەکانی لە بوارە جیاوازەکان پرسی و لە گفتوگۆکانیاندا داوای لە وەبەرهێنەرە عێراقییە کریستیانەکانیش کرد، بەشداربن لە هەمەجۆرکردنی ئابووریی عێراق.

دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە کەرتە خزمەتگوزاری و نەوتییەکاندا

عەلی زەیدی لەبارەی جۆراوجۆریی کلتوور و ئایینەکانەوە گوتی، جۆراوجۆریی کلتوور و ئایینەکانی عێراق سامانی مرۆییە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتدا، هەر بۆیە داوای لە پیاوانی کاری عێراق و بە تایبەت کریستیانەکان کرد کە وەبەرهێنان لە ئەمریکا دەکەن، لە بواری فێرکردن، تەندروستی و کەرتی بەرهەمە نەوتییەکان، بێنەوە بۆ شارەکانی عێراق و دەست بە وەبەرهێنان بکەن.

ئەولەویەتەکانی حکومەت لە زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتدا

عەلی زەیدی لەبارەی بەرنامەی کاری حکومەتەکەیەوە ڕایگەیاند، ئاماژەی بە بەرنامەی کاری حکومەتەکەی کردووە لە داهاتوو، کە زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت یەکێکە لە پێشینەی کارەکانی.

پتەوکردنی کەرتی بانکی و ئامادەیی عێراقییەکانی تاراوگە

هەر لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا زەیدی پێشوازی کردووە لە گەڕانەوەی خێزانە کریستیانەکان بۆ نیشتمانی خۆیان و بەشداربوونیان لە بونیادنانەوەی نەینەوا، پێشوازیشی کردووە لە پتەوکردنی هەلی کردنەوەی لقی بانکە ئەمریکییەکان لە عێراق، لە بەرامبەردا عێراقییەکان لە تاراوگە ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ چوونە ناو بازاڕی عێراق و ئەنجامدانی گرێبەستی بەرهەمدار بەو جۆرەی پاڵپشتی بکات لە هەمەجۆرکردنی ئابووریی عێراق و هەماهەنگییان لەگەڵ کۆی کەرتە ئابوورییەکان.

کیژان مەحمود

2 کاتژمێر پێش ئێستا