نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو بە دەگمەنترین سەردەمی منداڵی دەستنیشان کراوە
لە ئاستی جیهانییدا، منداڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو، بە نەوەی "دەگمەنترین سەردەمی منداڵی" دەستنیشان کراون.
توێژینەوەیەکی کۆمەڵایەتی دەریدەخات، منداڵانی دەیەی کۆتایی سەدەی ڕابردوو، لە دوو قۆناغی جیاوازدا گەورەبوون، لە قۆناغی یەکەمدا پەروەردە و ژیان بووە بەبێ تەکنەلۆجیایەکی بەرەوپێشچوو هاوتای مۆبایلی زیرەک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان؛ ئەمە وای کردووە زیاتر لەیەکتر نزیک ببنەوە و یادەوەری تۆمار بکەن.

ئینتەرنێت کولتوور، کەلەپوور و زانستی ناساند
لە قۆناغی دووەمدا، لەگەڵ هاتنی ئینتەرنێت و بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆجیا، نەوەی ئەم دەیەیە، چەندین تێگەیشتنی نوێیان بەرامبەر بە ژیان، کولتوور، کەلەپوور و زانستی نوێ پەیداکردووە؛ کە ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر هاوبەشیپێکردن و دەوڵەمەندەکردنی ئەو ئەزموونە دروستکردووە کە لە نێوان یەکتریدا هەیانبووە.
لە ناو کورد، منداڵانی ئەم دەیەیە، بە "جیلی ئاڵتونی ناسراون" کە لە جیهاندا بە یەکێک لە دەگمەنترین نەوەکانی مێژووی هاوچەرخ هەژمار دەکرێن.
2 کاتژمێر پێش ئێستا