لامین یامال: فەڕەنسا دەبێت لە ئێمە بترسن

مەستان حوسامەدین 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لامین یامال، یاریزانی لاوی هەڵبژاردەی ئیسپانیا پێش یاریی ئیسپانیا و فەڕەنسا لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی بەبێ هیچ ترسێک قسەی بۆ ڕۆژنامەوانان کرد.

فەڕەنسا دەبێت لە ئێمە بترسن

لە منیان پرسی کە ئایا لە فەڕەنسا دەترسم، منیش گوتم نەخێر، ئێستاش دەیڵێمەوە ئێمە پاڵەوانی ئەورووپاین، ئەمە تەنیا تۆپی پێیە، ئێمە لە هیچ کەسێک ناترسین،

لە ژیاندا بارودۆخی زۆر لە یارییەکی تۆپی پێ قورستر هەیە، بۆیە من هێمنم، هەست بە هیچ فشارێکی زیادە ناکەم؛ دەچمە ناو یاریگا و وەک هەمیشە یاری دەکەم.

لامین یامال.

چی دەکەیت بەرامبەر سێ مەترسیدارەکەی فەڕەنسا؟

ڕۆژنامەوان: "لە بەرامبەر فەرەنسا، ڕووبەڕووی سێ لە باشترین هێرشبەرەکانی جیهان دەبیتەوە کە بەربژێرن بۆ خەڵاتی باڵۆندۆر، حەز دەکەیت چی لە هەر یەکێکیان وەربگریت بۆ ئەوەی بیخەیتە سەر یارییەکەت؟

من بەڕاستی سەرسامم بە هەرسێکیان، من پێشتر لەگەڵ عوسمان (دێمبێلی) لە یەک ژووری جلگۆڕیندا بووم، بۆیە پێموایە توانای یاریکردن بە هەردوو پێ و خێراییەکەی لەو وەردەگرم.

لە ئێمباپێش، کە توانایەکی گەورەی هەیە لە تۆمارکردنی گۆڵدا، ئەم تایبەتمەندییەی وەردەگرم؛ پێموایە ئەوە یەکلاکەرەوەیە و خاڵی بەهێزی سەرەکی ئەوە.

سەبارەت بە ئۆلیسێ، من وەک ئەو یاریزانە دەیبینم کە زۆرترین لێکچوونی لەگەڵ مندا هەیە لە ڕووی چۆنیەتی دروستکردن و داڕشتنی هێرشەکاندا، ئەو یاریزانێکە کە زۆر سەرسامم بە توانا و خێراییەکەی.

لامین یامال.
مەستان حوسامەدین

3 کاتژمێر پێش ئێستا