نیشانە و هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست

سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی پێستێکی تووشبوو بە شێرپەنجەی پێست
وێنەی پێستێکی تووشبوو بە شێرپەنجەی پێست

د. دیندار شەریف، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست، نیشانە و هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست بۆ هاونیشتمانییان دەخاتەڕوو.

شێرپەنجەی پێست چییە؟

شێرپەنجەی پێست باوترین جۆری شێرپەنجەی ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤە، شێرپەنجەی پێست لە خانەکانی پێستەوە سەرهەڵدەدات کاتێک خانەکان بە شێوەیەکی بێ کۆنتڕۆڵی جەستە دابەش دەبن و زۆر دەبن.

نیشانەکانی شێرپەنجەی پێست چیین؟

  1. بوونی گرێ لەپێستدا بۆ ماوەیەکی زۆر
  2. برینی پێست کە سارێژ دەبێت و دووبارە سەرهەڵدەداتەوە
  3. گۆڕانی ڕەنگی پێست
  4. خوێنبەربوون لەپێستدا دوای بەرکەوتنێکی بچووک

کێن ئەو کەسانەی مەترسیی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی پێست زیاترە؟

  1. کەسانی سەروو تەمەن45 ساڵان
  2. ئەو کەسانەی سپی پێستن
  3. ئەو کەسانەی ڕەنگی مووی جەستەیان زەردە
  4. ئەو کەسانەی ڕەنگی چاویان شین و سەوزە

کاتێک گومانمان لەبوونی شێرپەنجەی پێست کرد، پێویستە چی بکەین؟

لەکاتی گومانکردن لەبوونی هەریەکێک لەنیشانەکانی شێرپەنجەی پێست، بۆ دڵنیابوونەوە پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆری پێست بکرێت.

چۆن خۆمان لە تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست بپارێزین؟

  1. بەکارهێنان کرێمی دژەخۆر
  2. داپۆشینی جەستە بەجل و بەرگی گونجاو
  3. لەسەرکردنی کلاو
  4. لە چاوردنی چاویلکەی دژە خۆر
سەروەر سالار

2 کاتژمێر پێش ئێستا