دەرزییەکانی کێشدابەزاندن ئەم گۆڕانکارییانە لە پێیەکاندا دروستدەکەن
دەرمانەکانی GLP-1 کە بە دەرزییەکانی کێشدابەزاندن ناسراون، لەگەڵ سوودە زۆرەکانیان بۆ تەندروستیی بەکارهێنەران، دەکرێت چەند لێکەوتەیەکیان هەبێت و یەکێک لەو لێکەوتانە کۆمەڵە گۆڕانکارییەکن لە پێیەکاندا.
کۆمەڵێک پزیشک باسیان لەوە کردوو کە بەشێک لە چارەخوازەکانیان لە پاش بەکارهێنانی دەرزیی ئۆزەمپیک یان ویگۆڤی، کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە پێیەکانیاندا بەدیکراون، وەکو لەدەستدانی چەوریی پێیەکان کە وادەکات زیاتر ئێسک دەربکەوێت، شلبوونەوەی پێستی پێ بەتایبەتی ئەگەر کەسەکە بە شێوازێکی خێرا چەورییەکی زۆر لە جەستەیدا نەمێنێت.
پزیشکەکان دەڵێن گۆڕانکارییەکان زیاتر لە بەشی سەرەوەی پێ دەبینرێن و خوێنهێنەر و بەستەرەکان زیاتر دەردەکەون، هەندێک لە چارەخوازەکانیش باس لەوە دەکەن کە تووشی ئازاری پاژنەی پێیان دەبن یان هەست بە سووتانەوەی پێیەکانیان دەکەن.
بەشێکی دیکەشیان دەڵێن قەبارەی پێیان گۆڕاوە و پێڵاوەکانی پێشوویان چیدی بۆیان نابن و گەورەن، هەندێکیان قەبارەی هەموو پێیان بچووک بووەتەوە، هەندێکیشیان پێیەکانیان باریکتر بوون و درێژییەکەیان نەگۆڕاوە.
هەربۆیە پزیشکان هۆشداری دەدەن و دەڵێن ئەمە تەنیا پەیوەندیی بە شێوازی دەرکەوتنی پێیەکانەوە نییە، بەڵکو ڕاستەوخۆ دەکرێت هۆکاربێت بۆ دروستبوونی تلۆق، ڕەقبوونی پێست و برین، هەموو ئەمانەش بۆ تووشبووانی شەکرە دەکرێت زۆر مەترسیدار بن(ئەم دەرزییانە بۆ کۆنترۆڵکردنی شەکرەش بەکاردێن).
بەم شێوازانە ڕێگری لە پێی ئۆزەمپیک بکە:
- بڕێکی باش لە پڕۆتین وەربگرە
- ماسولکەکانی پێیەکان بەهێزتر بکە
3 کاتژمێر پێش ئێستا