شێخ محەممەدی خاڵ لە ڕۆشنبیرە گەورەکانی کوردە
شێخ محەممەد شێخ عەلی کوڕی حاجی ئەمینی خاڵ، ناسراو بە شێخ محەممەدی خاڵ، لە نووسەر، زمانزان و کەسایەتییە دیارەکانە لە مێژوویی ڕۆشنبیریی کورددا.
وانەبێژ و قازی بووە
شێخ محەممەدی خاڵ، ساڵی 1904 لە سلێمانی لەدایکبووە، لەم شارەدا خوێندنی ئایینی تەواوکردووە و ساڵی 1931 بووە بە مودەڕیس و پێشنوێژ لە مزگەوتەکەی باپیری – مزگەوتی شێخ ئەمینی خاڵ – پاشان لە ساڵی 1939 بوو بە قازی.

نووسەرێکی کارامە بووە
جگە لە گوتنەوەی وانە و دادوەری، نووسەرێکی کارامە و لێهاتوو بووە لە بوارەکانی: تەفسیر، فەرهەنگ، فۆلکلۆر، زمان، مێژوو، پەروەردە و ئایین، بە تێکڕای هەموو ئەو بوارانەی تیایاندا کاری کردووە توانیویەتی بەنزیکەی 30 بەرهەمی چاپکراو پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی بکات.

ئەندامی کۆڕی زانیاریی کورد بووە
شێخ محەممەدی خاڵ، ئەندام بووە لە کۆڕی زانیاریی کورد و هاوکات ئەندامی کۆڕی زانیاریی عێراقیش بووە؛ ڕێکەوتی 15ی تەمموزی 1989 لە تەمەنی 85 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.
2 کاتژمێر پێش ئێستا