ئاراس کۆیی: گۆرانی منیان بۆ مۆندیال لابرد چونکە بە عەرەبی قسەم نەکرد

مەستان حوسامەدین 2 کاتژمێر پێش ئێستا

گۆرانیبێژی دیاری کورد، ئاراس کۆیی، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی باسی لەوە کرد کە لە مۆندیالی 2022 گۆرانییەکی بەتایبەت بۆ مۆندیال بەرهەمهێنابوو، بەلام لایانبردووە.

لەبەر ئەوەی بە زمانی عەرەبی قسەی نەکردووە

ئاراس کۆیی لە کۆنفڕانسەکە ئاماژەی بەوەدا و گوتی؛ بەتایبەت چووەتە قەتەڕ بۆ ئەوەی گۆرانییەکە بەرهەم بهێنیت، کە دەبووە گۆرانییەکی فەرمی بۆ مۆندیالی 2022، کە ئەو ساڵە لەو وڵاتە بەڕێوەچوو.

ئەو هونەرمەندە گوتیشی، لەگەڵ کۆمپانیایەکی بەناوبانگ ڕێککەوتووە کە گۆرانییەکە بەرهەم بهێنن و تەنانەت زۆر بەدڵییان بووە، بەڵام دوای ئەوەی زانیویانە ئاراس کۆیی کوردە و عەرەبی دەزانێت، بەڵام بە عەرەبی قسەی نەکردووە، لەجیاتی ئەوە بە زمانی ئینگلیزی لەگەڵیان گفتوگۆی کردووە، دواتر یەکێک لە بەرپرسەکان هاتووە و گوتییەتی کە گۆرانیەکەیان لابردووە.

دواتر لە جیاتی ئەوە گۆرانی دریمەرز داندرا، کە ئەندامێکی گرووپی کۆری بی تی ئێس بەناوی جەنگووک لەگەڵ گۆرانیبێژێکی قەتەڕی گۆرانییەکەیان گوتووە و کردیانە یەکێک لە گۆرانییە فەرمییەکانی مۆندیالی 2022ـی قەتەڕ.

جەنگووک و فەهد ئەل قوبەیسی لە ساتی گوتنەوەی گۆرانی دریمەرز بۆ مۆندیالی 2022.
مەستان حوسامەدین

2 کاتژمێر پێش ئێستا