دەنگی تەقینەوە لە چەند شارێکی ئێران بیسترا
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز لە ژمارەیەک ناوچەى کەناراوى ئێران بیستراون، گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش دەڵێت "هەرگیز گەرووی هوورمز بە دەستدرێژیى ئەمریکا ناکرێتەوە".
بە ئامانجگرتنی چوار پێگە لە شاری بوشەهر
بەگوێرەى میدیاکانی ئێران چوار پێگە لە شاری بوشەهر لە باشووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە بە ئامانجگیراون.
لە ناوچەکانی ئابادان و ماهشەهر لە نزیک بەندەری ئیمام خومەینی لە پارێزگای خوزستان دەنگی تەقینەوە بیستراوە.
بیستنی دەنگی پێنج تەقینەوە لە بەندەر عەباس و هورمزگان
هاوکات دەنگی پێنج تەقینەوەی گەورە لە ڕۆژئاوای بەندەر عەباس لە هورمزگان بیستراون، پارێزگاری هورمزگان ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانەوە سێ کەس کوژراون.
هەر بەگوێرەى میدیاى ئێران شارەکانى بوشەهر و چوغادک و مەعشور بەر هێرشى ئەمریکا کەوتوون.
تاکە ڕێگەی کردنەوەی گەرووی هورمز بەلای ئێرانەوە
لە بەرامبەردا محەممەد ئەکرەمی نیا گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند، گەرووی هوورمز هەرگیزی بە شەڕ و دەستدرێژیى ئەمریکا ناکرێتەوە، گوتیشی "تاکە ڕێگەی کردنەوەی گەرووەکە ڕێزگرتنە لە مافەکانی خەڵکی ئێران".
3 کاتژمێر پێش ئێستا