زانیاریى کەناڵ8: پارێزگاری نەینەوا لە شاندی سەرۆکوەزیرانی عێراقە بۆ ئەمریکا
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری بە یەکەم سەردانی ئاستبەرز لە ئەمریکان و بڕیارە کۆمەڵێک کۆبوونەوەی گرنگ ئەنجامبدەن کە تێیدا ژمارەیەک ڕێککەوتن واژۆ دەکەن.
واژۆکردنی ژمارەیەک ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان
بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ 8، ژمارەیەک کۆمپانیا و نوێنەرى پارێزگاى نەینەوا لە شاندەکەدا هەن، کە لەبەرنامەى سەردانەکەیاندا بڕیارە ژمارەیەک رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان واژۆ بکەن.
پارێزگاری موسڵ وەک نوێنەری پارێزگاکانی عێراق لەناو شاندەکەی سەرۆکوەزیراندایە
کەناڵ8 زانیویەتى وەک نوێنەری پارێزگاکانی عێراق، تەنیا عەبدولقادر دەخیل پارێزگای نەینەوا لە ناو ئەو شاندەى سەرۆکوەزیرانی عێراقە بۆ ئەمریکا، چونکە بڕیارە رێککەوتنێک لەگەڵ لایەنى ئەمریکى واژۆبکەن.
ژمارەیەک بازرگان و نوێنەری کۆمپانیا عێراقییەکانیش لەناو شاندە باڵاکەی سەرۆکوەزیراندان
لەناوشاندی سەرۆکوەزیران ژمارەیەک بازرگان و نوێنەری کۆمپانیا عێراقییەکانیش هەیە، کەناڵ 8 زانیویەتی، بازرگانەکان ویستیان هەبووە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان کاربکەن، بۆ ئەوەش لەگەڵ سەرۆکوەزیران ڕۆیشتوون، بڕیارە کۆمپانیاکان لەو گەشتەدا لێکتێگەشتن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکیەکان واژۆ بکەن.
بەگشتی چاوەڕواندەکرێت لە سەردانەکەی زەیدی بۆ ئەمریکا و کۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پاشان کۆبوونەوە لەگەڵ کۆمپانیاکانی وزە کۆمەڵێک لێکتێگەشتن و ڕێککەوتن بۆ زیادکردنی وەبەرهێنانی ئەمریکی لە عێراق واژۆ بکرێت.
3 کاتژمێر پێش ئێستا