دهۆک و ئامەد دۆستانە رووبەڕووى یەکدى دەبنەوە

هەرێز جەمال 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لە شارى ئامەد، ئەمڕۆ سێشەممە "ناهید ئەرەن" سەرۆکى یانەى ئامەد سپۆرو ئەندامانی دەستەی کارگێڕی ئەو یانەیە، پێشوازییان لە سەرۆکی یانەی وەرزشیی دهۆک "عەبدوڵا جەلال" و شاندی هاوڕێی کرد.

لەو سەردانەدا، سەرۆکی یانەی دهۆک "عەبدوڵا جەلال"، هیوای سەرکەوتنی لە خولی سوپەر (Super League)دا بۆ سەرۆکی یانەى ئامەد سپۆر وئەندامانی دەستەی کارگێڕی خواست.

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ و نرخاندن کرا لەسەر بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییە دۆستانەکانی نێوان هەردوو یانە، پەرەپێدانی دەرفەتەکانی هاوکاریی دامەزراوەیی و زیادکردنی هاوپشتیی دوولایەنە و بڕیاریشدرا هەردوو یانە لە رۆژى 30/7/2026 لە یارییەکى دۆستانەدا لە وڵاتى تورکیا ڕووبەڕووى یەکدى ببنەوە.

هەرێز جەمال

2 کاتژمێر پێش ئێستا