18 کەس بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ حیزبی بەعس سزادران
ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
بە تۆمەتی بانگەشەکردنی بۆ حیزبی بەعسی هەڵوەشاوە، دادگای تاوانەکانی کەرخ 18 کەسی بە بەندکردنی تووند سزادا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بانگەشەیان بۆ بیروباوەڕی بەعس کردووە
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڵاویکردووەتەوە، ئەو کەسانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بانگەشەیان بۆ بیروباوەڕی حیزبی بەعسی قەدەغەکراو کردووە.
بۆ ماوەی سێ ساڵ بەندکردن سزادراون
باسلەوەشکراوە، ئەو کەسانە لەلایەن دادگای تاوانەکانی کەرخەوە، بە گوێرەى ماددەی 10 لە یاسای قەدەغەکردنی حیزبی بەعس بە بەندکردنی تووند بۆ ماوەی سێ ساڵ سزادراون.
پەرلەمانی عێراق بە یاسای ژمارە 32ـی ساڵی 2016، حیزبی بەعس و پارت و قەوارە چالاکییە تیرۆریستى و تەکفیرییەکانی قەدەغەکرد.
ئارام یوسف
2 کاتژمێر پێش ئێستا