دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی پێشوازی لە عەلی زەیدی کرد
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە کۆشکی سپی پێشوازی لە عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد، کە لە ئێستادا بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای وڵاتەکەی لە ئەمریکایە.
دەستپێکردنی گفتوگۆ فەرمییەکان
بە گەیشتنی بە کۆشی سپی، چاوەڕواندەکرێت، گفتوگۆی فەرمی نێوان هەردوو و وڵات و تاوتوێکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات دەستپێبکات.
تاوتوێکردنی ئاستی هاوبەشیی ستراتیجی نێوان هەردوو وڵات
پێشتر حەیدەر عەبود، گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، گرنگترین ئەو تەوەرانەی کە لەسەر مێزی گفتوگۆ هاوبەشەکانی نێوان بەغداد و واشنتن دەبێت، تاوتوێکردنی ئاستی هاوبەشیی ستراتیجی نێوان هەردوو وڵاتە.
گواستنەوەی هاوبەشی لە قۆناغی ئەمنییەوە بۆ قۆناغی ئابووری
گوتەبێژی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، قۆناغی هاوبەشیی ستراتیجی بە گرنگترین پشتیوانی دادەنرێت بۆ بەرجەستەکردنی هاوبەشییەکە و گواستنەوەی لە قۆناغی ئەمنی و قەیرانەکانەوە بۆ پانتایی ئابووری، کە دەبێتە پاڵپشتییەکی گەورە بۆ ستراتیجییەکی بەردەوام لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
3 کاتژمێر پێش ئێستا