هەژمارى من: ژمارەى مووچەخۆرە تۆمارکراوەکان گەیشتە 836 هەزار کەس

ئارام قەرەداغی 3 کاتژمێر پێش ئێستا
چەند هاونیشتمانییەک لە بەردەم ئامێرێکی ئەی تی ئێم دان و چاوەڕێی وەرگرتنی مووچەکانیانن
چەند هاونیشتمانییەک لە بەردەم ئامێرێکی ئەی تی ئێم دان و چاوەڕێی وەرگرتنی مووچەکانیانن

تیمى هەژمارى من ڕایگەیاند، بۆ مووچەى مانگى حوزەیران زیاتر لە 830 هەزار مووچەخۆر لەڕێگەى هەژمارى منەوە مووچە وەردەگرن، بەگوێرەى بەدواداچوونێکى کەناڵ8یش، ژمارەى ئەى تى ئێمەکان 640 ئامێرە و کەمترە لە ژمارەى مووچەخۆران.

ژمارەی ئەی تی ئێمەکان کەمترن لەو ژمارەیەی پێشتر بەڵێنی لەسەر درابوو

بەگوێرەى داتاکانى هەژمارى من، بۆ مووچەى مانگى حوزەیران، 836 هەزار مووچەخۆر مووچەکانیان لەڕێگەى هەژمارى منەوە وەردەگرن، بەڵام بەگوێرەى بەڵێنى پێشترى بەرپرسانى نووسینگەى هەژمارى من، پێویست بوو بۆ هەر هەزار مووچەخۆرێک ئەى تى ئێمێک دابنرایە، بەڵام بەگوێرەى بەدواداچوونى کەناڵ8، لەئێستادا بەراورد بە ژمارەى مووچەخۆران، 196 ئەى تى ئێم کەمترە و ئەمەش بووەتە هۆى دروستبوونى قەرەباڵغى و چاوەڕوانیکردنى مووچەخۆران بۆ وەرگرتنى مووچەکانیان.

دوا وادەی خۆتۆمارکردن و وەرگرتنەوەی کارتی بانکی

31ـى ئابى ئەمساڵ، وەک دوا وادە بۆ خۆتۆمارکردن و وەرگرتنەوەى کارتى بانکیى مووچە دیاریکراوە، هەر مووچەخۆرێک تاوەکو ئەوکاتە خۆى تۆمارنەکات، مووچەکەى دەبڕدرێت.

ئارام قەرەداغی

3 کاتژمێر پێش ئێستا